🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن... وەزارەتی بازرگانی كۆتایی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم لە دە پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/13 11:56

بەغدا - INA- ئامنە سەلامی

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی ، كۆتایی هاتنی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنمی لە دە پارێزگار ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كارەكانی بەبازاڕكردن لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی باكور و ڕۆژئاوا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، حەیدەر نوری گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند : بڕی گەنمی وەرگیراو لە سەرجەم پارێزگاكان گەیشتووەتە 3,194,000 تۆن، جگە لە هەرێمی كوردستان كە دوێنێ دەستی بە وەرگرتنی ئەو بەرهەمە كردووە، كاریش بەردەوامە بۆ وەرگرتنی بڕی ئەو بەرهەمە لەوێ.

ئاماژەی بەوەشكرد : دوێنێ كارەكانی بەبازاڕكردن لە نۆ پارێزگاری باشووردا وەستان، جگە لە بەغدا، ژمارەی ئەو پارێزگایانەی كە بەبازاڕكردنیان ڕاگیراوە بۆ دە پارێزگارەكان بەرزبووەتەوە، ڕوونیشیكردەوە كارەكانی وەرگرتن هێشتا بەردەوامە لە هەشت پارێزگا، لەنێویاندا ئەنبار و دیالە و ناوچەكانی دیكەی باكور و ڕۆژئاوا، ڕوونیشیكردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كارەكانی بەبازاڕكردن لە پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین ڕادەگیرێت، هاوكات گەیاندن لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا بەردەوام دەبێت، جگە لە سێ پارێزگاری هەرێمی باكوور.

گەرعاوی ئاماژەی بەوەدا : كە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران هەیە كە وەرگرتنی بڕی لە دەرەوەی خشتەی پلان بۆ داڕێژراو دیاری دەكات، و ئەم بڕە پێشتر وەرگیراون، لەگەڵ بەردەوامبوونی كارەكانی بازاڕكردن بەپێی ئەم بڕیارە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)