بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینی ئاسمانی ساماڵ و كەمێك دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
بەیاننامەیەكی دەستەكە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوە دەبن.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەیە: دهۆك 34 پلە، سلێمانی 35 پلە، هەولێر و نەینەوا 36 پلە، كەركوك و ئەنبار 38 پلە، سەڵاحەدین 39 پلە، بەغدا، دیالە، بابل، كەربەلا 41 پلە، واست و نەجەف 42 پلەی سەدی، دیوانیە 43 پلەی سەدی، میسان، موسەننا و بەسرە 44 پلەی سەدی، و زیقار 45 پلەی سەدی.
كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزمتر دەبن.
سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكوور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها بای سووك تا مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبێتەوە، خێرایی دەگاتە سەرووی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و دەبێتە هۆی تۆزێكی سووك، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، هەروەها مەودای بینینی ئاسۆیی 6-8 كم دەبێت، كەم دەبێتەوە بۆ 3-5 كم لە تۆز و خۆڵدا.