🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان: هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان سەقامگیری بازرگانی دەریایی تێكدەدەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/12 14:35

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرشانەی كە كەشتییە بازرگانییەكانی كردە ئامانج كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هێزەكانی ئەمریكا و ڕایگەیاند كە ئەم ئۆپەراسیۆنانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەلامەتی و سەقامگیری بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتی.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی ئەمریكا لە هیندستان ئاگاداركردووەتەوە كە ئەم هێرشانە قبوڵكراو نین، جەختیشی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە یاساكانی ئاسایشی دەریایی و دەستەبەركردنی ئازادی و سەلامەتی گەشتكردن لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا كردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ئاماژەی بەوەشكرد : بەئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان گرژییەكان زیاتر دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر زنجیرەكانی دابینكردنی جیهانی دەبێت، كە زۆر پشت بە ئاسایش و سەقامگیری ڕێگا بازرگانییە دەریاییەكان دەبەستن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)