بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرشانەی كە كەشتییە بازرگانییەكانی كردە ئامانج كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هێزەكانی ئەمریكا و ڕایگەیاند كە ئەم ئۆپەراسیۆنانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەلامەتی و سەقامگیری بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتی.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی ئەمریكا لە هیندستان ئاگاداركردووەتەوە كە ئەم هێرشانە قبوڵكراو نین، جەختیشی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە یاساكانی ئاسایشی دەریایی و دەستەبەركردنی ئازادی و سەلامەتی گەشتكردن لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا كردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ئاماژەی بەوەشكرد : بەئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان گرژییەكان زیاتر دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر زنجیرەكانی دابینكردنی جیهانی دەبێت، كە زۆر پشت بە ئاسایش و سەقامگیری ڕێگا بازرگانییە دەریاییەكان دەبەستن.

