بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی حكومەتی بە دەستەبەركردنی مافی شەهیدانی كۆمەڵكوژی سپایكەر و یادكردنەوەی قوربانیدانەكانیان دووپاتكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و زەیدی ڕایگەیاند : لە 12ی حوزەیرانی هەموو ساڵێكدا بەشكۆ و ڕێزەوە لەبەردەم یادەوەرییەكی پڕ لە ئازاردا دەوەستین، یەكێك لە تاوانە قێزەونەكانی مێژووی عێراقی هاوچەرخ وەبیر دەكەینەوە، كاتێك چەتە تیرۆریستییە تاوانكارەكانی داعش كۆمەڵكوژیی سپیكەریان ئەنجامدا، كە لە تاوانێكی دڕندانەدا گیانی كۆمەڵێك گەنجی بێتاوانی عێراقییان كردە ئامانج، مرۆڤایەتی و نیشتمان و هەموو بەها مرۆییەكانی كردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم كارەساتە وەك بەڵگەیەك دەمێنێتەوە لەسەر گەورەیی ئەو تاوانانەی كە تیرۆر دژی گەلەكەمان ئەنجامیانداوە، یادی شەهیدانی سپایكەر لە دڵی هەموو عێراقییەكاندا ئامادەیی دەمێنێتەوە، هێمای فیداكاری و سەبورییە، هەروەها نیشانەی یەكڕیزی عێراقییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی تاریكی و توندڕەوی، دووپاتیشی كردەوە كە حكومەت مافی كەسوكاری شەهیدان لە پێشەنگی ئەولەویەتەكانی خۆی دادەنێت و بەهەموو ئیمكاناتی خۆیەوە كار بۆ زامنكردنی مافە یاسایی و ئەخلاقییەكانیان و گرنگیدان بە كەسوكارەكانیان و یادكردنەوەی قوربانیدانەكانیان بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێگەی نیشتمانی گەورەیاندا بگونجێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە بەهۆی قوربانیدانی شەهیدان و ئازایەتیی هێزە ئەمنییەكانمان لە هەموو لقەكانیان، گەلی عێراق توانای خۆی سەلماندووە بۆ شكستپێهێنانی تیرۆر و پووچەڵكردنەوەی پلانەكانی، ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسیارێتی نیشتمانی ناچارمان دەكات بەردەوام بین لە كاركردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی توندڕەوی، بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری، چەسپاندنی سەروەری و ئیرادەی دەوڵەت، قەتیسكردنی چەك بۆ دامەزراوە دەستورییەكانی و بەهێزكردنی دەسەڵاتەكانیان، و گەرەنتی ئاشتی مەدەنی.
جەختیشی لە پابەندبوون بە بنیاتنانی دەوڵەتێكی بەهێز و دادپەروەر، لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەكان، درێژەدان بە ڕێبازی گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتگوزاری، و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ هاووڵاتیانی، هاوتەریب لەگەڵ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی دەرەكی هاوسەنگ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری، یەكسانی بەرژەوەندییەكان، و بنیاتنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە تەندروستەكان كە خزمەت بە پێگەیشتنی خەڵك و عێراق و گەلەكەی دەكات.
ووتیشی : دڵسۆزی بۆ خوێنی شەهیدەكانمان لە گۆڕینی قوربانیدانەكانیانەوە دەست پێدەكات بۆ هێزێك كە یەكڕیزی نیشتمانی پتەوتر دەكات و دامەزراوەكانی دەوڵەت بنیات بنێت و دەستكەوتەكانی بەدەست هاتوو بە خوێنی پاكیان دەپارێزێت و دڵنیای دەدات لەوەی كە ئەو جۆرە تاوانانە هەرگیز دووبارە نەبنەوە.
لە كۆتاییدا ووتی: ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدە كانی سپایكەر و بۆ هەموو شەهیدانی عێراق و شەرمەزاری و ڕیسواكردن بۆ بكوژان و تیرۆریستان و هاوكارەكانیان.