🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر گرنگیی وتاری ئاینیی بەرپرسیارانە دەکاتەوە لە یەکخستنی ڕیزەکان و ڕەتکردنەوەی ڕقوکینە و توندڕەوی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 17:47

بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لەسەر گرنگیی وتاری ئاینیی بەرپرسیارانە کردەوە لە یەکخستنی ڕیزەکان و ڕەتکردنەوەی ڕقوکینە و توندڕەوی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی، عامر شاکر جەنابی کردووە".

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "لە میانی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی ڕۆڵی دامەزراوە ئاینییەکان کراوەتەوە لە بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی، و چەسپاندنی بەهاکانی میانڕەوی و پێکەوەژیان لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا".

بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە "گرنگیی وتاری ئاینیی بەرپرسیارانە کردووەتەوە لە یەکخستنی ڕیزەکان، ڕەتکردنەوەی وتاری ڕقوکینە و توندڕەوی، و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، بە شێوازێک کە بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی ناسنامەی نیشتمانیی گشتگیر".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)