🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

غەزی: حکومەت گرنگییەکی زۆری بە دۆسیەی حەج و عەمرە داوە لە سۆنگەی درککردنی بە گرنگیی ئەم فەرزە پیرۆزە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 12:35

بەغداد – INA

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران حەمید غەزی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیکردەوە: حکومەت گرنگییەکی زۆری بە دۆسیەی حەج و عەمرە داوە لە سۆنگەی درککردنی بە گرنگیی ئەم فەرزە پیرۆزە.

غەزی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی دەستەی حەج و عەمرەدا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی "لبيتم" بۆ چوارەمین جار لەسەریەک، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: "حکومەت گرنگییەکی زۆری بە دۆسیەی حەج و عەمرە داوە لە سۆنگەی درککردنی بە گرنگیی ئەم فەرزە پیرۆزە، بە جۆرێک هەوڵی داوە تواناکانی پێویست تەرخان بکات بۆ دابینکردنی باشترین بارودۆخ بۆ حاجیانمان".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم دەستکەوتە نەدەهاتە دی ئەگەر هاوکاریی توندوتۆڵ و بونیادنەر نەبووایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شانشینی عەرەبستانی سعوودیی برا، کە هەوڵێکی گەورە و بەرزدەنرخێندراو دەدەن لە خزمەتکردنی میوانانی خودادا".

وتیشی: "بە ڕێز و شکۆوە هەوڵە گەورەکانی کارمەندانی نێردەی حەجی عێراقی بەبیر دەهێنینەوە".

ئەوەشیخستەڕوو: "حکومەتی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی سەرجەم ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان پەرەپێدانی ئەدای دامەزراوەیی و بەرزکردنەوەی کوالێتی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن لە کەرتە جیاوازەکاندا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)