بەدواداچوون - INA
ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان هێشتا دانوستاندن دەکەن سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە گواستوویەتیەوە، کە "ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان هێشتا دانوستاندن ئەنجام دەدەن سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی، سەرڕای بەردەوامبوونی ناكۆكییەكان لەسەر چەندین دۆسیەی سەرەکی".
رونیشیكردەوە: "هەردوولا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە لە کەمکردنەوەی مەودای ناکۆکییەکان لە میانی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکاندا، بەڵام ڕێککەوتنی کۆتایی هێشتا جێبەجێ نەکراوە، لە کاتێکدا بابەتە سەرەکییەکان، لەوانەش بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و هەندێک ڕێکخستنی ئەمنی و ئابووری، هێشتا لە ژێر دانوستانداندان".
بە گوێرەی ڕۆیتەرز، گفتوگۆکان سەرنج دەخەنە سەر داڕشتنی چوارچێوەیەکی سەرەتایی کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ ڕێککەوتنێکی بەرفراوانتر، لە نێو دووپاتکردنەوەی بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا لەسەر بوونی نیشانەی ئەرێنی، لەگەڵ بەردەوامبوونی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی خاڵە هەڵپەسێردراوەکان.