🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوەیتی: هاتوچۆی ئاسمانی گەڕایەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و گەشتەکان دەستیپێكردەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/11 10:23

بەدواداچوون – INA

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوەیتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕانەوەی هاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی کوێتدا بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ڕاگەیاند.

دەستەكە ئاماژەی بەوە کردووە، کە "هاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی کوەیتدا گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، و گەشتەکان بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان دەستیان پێکردووەتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی دەستبەجێ".

لە پێشتردا، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی کوەیتی، داخرانی کاتیی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی هێرشەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)