بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی کەربەلا، بە ئەنجامی (1 - 0) لە یانەی ئەمانەی بەغدای بردەوە، لە چوارچێوەی یاریی چوونی ڕکابەرییەکانی (پلەی ئۆف)ی سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتووی 2026 / 2027.
گۆڵی سەرکەوتنی کەربەلا لەلایەن یاریزان ئەحمەد تورکی لە خولەکی 91ی یارییەکەدا تۆمارکرا.
بڕیاریشە هەردوو تیپەکە لە سێزدەی ئەم مانگەدا لە یاریی گەڕانەوەی ڕکابەرییەکانی (پلەی ئۆف)ی سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووی یەک ببنەوە، بۆ دیاریکردنی ئەو تیپەی کە سەردەکەوێت بۆ خولی ئەستێرەکان.