🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دوای هۆشدارییەکەی ترامپ، کۆماری ئیسلامی ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/06/08 16:53

دوای کاتژمێرێک لە هۆشدارییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرتووە.

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوای وەڵامی کوشندەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل، تاران هێرشەکانی خۆی ڕادەگرێت.

بەڵام فەرماندەیی ناوەندی خاتەمولئەنبیا هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، بەتایبەت بۆ سەر باشوری بەیروت، ئەوا "رێوشوێنی زۆر توندتر و کوشندەتر دەگرێتە بەر."

پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو کە هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی بەدوای "ئاگربەستی دەستبەجێ"دا دەگەڕێن و دانوستانەکانی کۆتایی سەبارەت بە "ئاشتی" بەرەوپێش دەچێت.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال نووسیویەتی "هەردوولا، ئیسرائیل و ئێران، بەدوای ئاگربەستی دەستبەجێدا دەگەڕێن، دانوستانی کۆتایی سەبارەت بە ئاشتی بەرەوپێش دەچێت، بە مەرجێک نەزانی یان گەمژەیی ڕێگری لەوە نەکات."

بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە گەماڕۆی دەریایی سەر ئێران لە جێی خۆیدا دەمێنێتەوە و بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت تاوەکو رێککەوتنی کۆتایی دەگاتە ئەنجام.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)