🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری گەیاندن لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی بەهێزکردنی هاوبەشی لە بواری گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاریدا دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/07 16:08

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،مستەفا جەبار سەنەد،وەزیری گەیاندن،لەگەڵ ئەنیل بۆرا ئینان،باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیای لە بواری گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاریدا تاوتوێ کرد.

وەزارەتی گەیاندن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری گەیاندن،پێشوازی لە ،ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

بەگوێرەی ناورۆکی بەیاننامەکە : لە دیدارێکدا ژمارەیەک بابەتی گرنگ پەیوەست بە پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش لە بواری گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاریدا تاوتوێ کران.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : هەردوو لا گرنگی پڕۆژەکانی تڕانزیت و ڕۆڵی ئەوان لە پشتیوانیکردنی ژێرخان و بەهێزکردنی بەستنەوەی هەرێمی لە نێوان عێراق و تورکیادا تاوتوێ کرد، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)