🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مەسرور بارزانی لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/07 12:53

هەولێر – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە،هاری تیۆهاریس،جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە دیدارەکەدا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، جەخت لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە، بەتایبەتی گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە کەرتەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی،و گەشتوگوزار،و کلتوور و شوێنەوار، هەروەها هاریکارییەکانی بواری تەندروستی کرا.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان، بیروڕایان سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی زیاتر.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)