بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی ووتەیەكی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد، داوای سەرژمێری دەرچووانی پزیشكی بۆ ساڵی 2025 كرد بە مەبەستی دامەزراندنیان.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بەمەبەستی چارەسەركردنی كەمی كارمەندی پزیشكی لە هەندێك لە دامەزراوە تەندروستییەكان، وەزارەتی تەندروستی پەیوەندیی بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەدەستهێنانی ژمارە و وردەكاری دەرچووانی پزیشكی بۆ ساڵی 2025، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەیوەندییە فەرمییەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی دامەزراندنیان یان گرێبەستكردنیان.