🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆیی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی ئاینی شێخ ئیسحاق فەیاز دەردەبڕیت و ڕایدەگەیەنێت : عێراق کەسایەتییەکی گەورەی لەدەستدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/05 14:41

بەغدا - INA

ئەمڕۆ پێنجشەممە،نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆیی بۆ کۆچی دوایی مەرجەعی ئاینی ،شێخ ئیسحاق فەیاز، دەربری و جەختی کردەوە کە عێراق کەسایەتییەکی گەورەی لەدەستداوە.

بارزانی لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا ڕایگەیاندوە : بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا عوزما ،شێخ محەممەد ئیسحاق فەیاز، دەردەبڕین، کە یەکێک بوو لە دیارترین مەرجەعە ئایینی و زانستییەکان لە عێراق و جیهانی ئیسلامیدا، کە ژیانی خۆی بۆ زانست،و فێرکردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگە تەرخان کردبوو.

هەروەها دەشڵێت: بە کۆچی دوایی ئەو، عێراق کەسایەتییەکی گەورەی لەدەستدا کە شوێنەوارێکی دیاری لە ژیانی ئایینی و هزریدا بەجێهێشت، و بە درێژایی دەیان ساڵ بەشداری کرد لە چەسپاندنی بەهاکانی میانڕەوی،و لێبوردەیی و حیکمەتدا.

هەروەک بارزانی هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەی،و قوتابییان و هەوادارانی دەربڕی و بە ڕێزەوە یادکردنەوەی ئەو خزمەتە گەورەیەی کرد کە بۆ زانست و بۆ عێراق پێشکەشی کردبوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)