ئاسمانگەڕی ئەمەریکایی مەیجەر ئیدوارد وایتی دووهەم لە 3ی مانگی شەشی ساڵی 1965دا دەرچەی کەشتیی جێمینای چواری کردەوە و یەکەم هەنگاوی بەرەو بۆشایی ئاسمان نا.
وایت لە ڕێگەی بەستەرێکی نزیکەی 7.6 مەترەوە بە کەشتییەکەیەوە بەسترابوو، لە ڕێگەی ئامێرێکی دیکەوە کۆنتڕۆڵی جووڵەکانی دەکرد و ماوەی 20 خولەک لە بۆشاییدا مایەوە.
پێشتر لە ساڵی 1961دا یەکەم گەشتی ئەمەریکاییەکان بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام درا. بەڵام ئەم پیاسەیەی وایت ڕێگەی خۆش کرد بۆ گەشتە بەناوبانگەکەی ئەپۆڵۆ و دابەزین لەسەر مانگ لە ساڵی 1968دا.
کەشتیی ئاسمانیی ئەپۆڵۆ بۆ یەکەمجار ئاسمانگەڕە ئەمەریکییەکانی گەیاندە سەر ڕووی مانگ و ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەی لە بواری گەردوونناسیدا دروست کرد.
گەشتەکانی جێمینای بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا زیاتر لە ئاسمانگەڕێکیان بردە بۆشایی و ماوەی مانەوەیان لە بۆشاییدا درێژ کردەوە کە ئەمەش تیشکی زیاتری خستە سەر کاریگەرییەکانی ئەم گەشتانە لەسەر ئاسمانگەڕان.
شایەنی باسە جێمینای پڕۆگرامێکی تایبەت بوو کە ناسا سەرپەرشتی دەکرد. لە ساڵی 1966دا کۆتایی بە ئەرکەکانی هات.