عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی داوە کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، کەمال محەمەد ساڵح، و نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە هەموو پێداویستییەکان بۆ پاراستن و دڵنیابوونی کارەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان دابین بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک کۆمپانیای وزە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشە درۆنیەکانی کە لەلایەن ئێران یان چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکرێتە سەر گۆڕەپانی نەوت و ژێرخانی وزە، بەرهەمهێنان و کارەکانیان ڕاگرتبوو.