🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران ڕێنمایی دەدات بە دەستپێکردنەوەی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم لە سبەینێوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 17:38

بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی کارا لە هەرێم كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی وەزیری سامانە سروشتییەکان کەمال محەمەد ساڵح، کە یاوەری دەکرا لەلایەن نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکانی کارا لە هەرێم، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دەرەوە، وەزیری نەوت، و سەرۆکی ئەرکانی سوپا.

بە گوێرەی بەیاننامەیەكە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گوێبیستی ڕوونکردنەوەیەکی بەرفراوان بوو سەبارەت بە بارودۆخی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان، لە ژێر ڕۆشنایی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لەو جەنگەی کە ناوچەکە بەخۆیەوەی بینی، سەرەڕای پێشکەشکردنی دیدگایەکی گشتگیر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کاری ئەو کۆمپانیایانە لە زووترین کاتی گونجاودا.

ئاشكراشیكرد: سەرۆك وەزیران ڕێنماییدا بە دابینکردنی سەرجەم ئەو پێداویستییانەی کە بەشدارن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی کاری کۆمپانیا نەوتییەکانی کارا لە هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد: کە ئەو زیانەی بەر عێراق کەوتووە بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە گەورە بووە، ئەمەش پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکان هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانە لە ڕێگەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕێگرن لە زیادکردنی بەرهەمهێنان.

هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنماییدا بە دەستپێکردنەوەی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژی سبەینێوە، و جەختیشیکردەوە لەسەر کاری هاوبەش و دابینکردنی ژینگەی گونجاو و پێداویستییە بنەڕەتییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)