🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەید حەکیم: کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری سازدەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 13:17

بەغداد – INA

سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی سەید عەممار حەکیم، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: ڕاوێژکارییەکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی کورسییە ماوەکانی کابینەی حکومەت لە ڕێگەی سازکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەوە.

سەید حەکیم لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە پارێزگای موسەننا سازی کرد و ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ڕاوێژکارییەکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی کورسییە ماوەکانی کابینەی حکومەت لە ڕێگەی سازکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەوە"، هاوکات ستایشی خۆی دەربڕی بۆ "ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا" ئەوەشی بە "شایستەیەکی دەستووری و یاسایی دانا کە پاشەکشەی لێ ناکرێت".

هەروەها سەید حەکیم ستایشی "دۆخی موسەننا و هەوڵە وەبەرهێنانەکانی، و ئەو گەشەسەندنەی کە لە کەرتی نەوت و دابینکردنی زەویی نیشتەجێبووندا بەخۆیەوەی دەبینێت" کرد، و ئاماژەی بە "ئەو ڕۆڵە میحوەرەی دا کە دەروازەی جومەیمە دەیگێڕێت لە دابینکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان".

هەروەها سەید حەکیم "سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و حکومەتی خۆجێیی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی پێشکەشی دەکەن لە پێناو خزمەتکردنی موسەننا و ڕۆڵەکانیدا"، و وتیشی: "پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی پارێزگاکە دەکەین بەبۆنەی جەژنی غەدیری پیرۆزەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)