🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسی: پلەکانی گەرما لە چوار ڕۆژی داهاتوودا جێگیر نابن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 12:44

بەغداد – INA

دەستەی گشتیی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات با بە شێوەیەکی مامناوەند بێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

لە بەیاننامەیەكی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، هاتووە: "سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا ئاسایی و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باکووریش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن."

بەپێی بەیاننامەكە، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی پێنجشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن: دهۆک و سلێمانی: 34، هەولێر: 36 ، نەینەوا: 37، کەرکووک و ئەنبار: 38، بەغداد، سەڵاحەددین و کەربەلای پیرۆز: 40، دیالە، نەجەفی ئەشرەف، بابل و دیوانییە: 41، واست و موسەنا: 42، میسان و زیقار: 43، بەسرە: 44 پلە دەبێت.

رونیشیكردەوە: ڕۆژی هەینی کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.

هەروەها ڕۆژی شەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وەک خۆیان دەمێننەوە و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاشكراشیكرد: ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکووریش وەک خۆیان جێگیر دەبن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)