🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی داد ئازادکردنی 593 زیندانی لە ماوەی مانگی ئایاری 2026دا ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 12:44

بەغداد - INA

وەزارەتی داد، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئازادکردنی 593 زیندانی لە ماوەی مانگی ئایاری 2026دا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە لەلایەن فەرمانگەی چاکسازیی عێراقەوە لە ماوەی مانگی ئایاری ساڵی 2026دا ئازادکراون، گەیشتووەتە (593) زیندانی لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکە."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: 394 زیندانی: بەپێی بڕیارە جیاجیاکانی دەسەڵاتی دادوەری ئازادکراون، 199 زیندانی: ئەو کەسانەن کە یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.

وەزارەتی داد جەختیکردەوە: کە "فەرمانگەی چاکسازیی عێراق بەردەوامە لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئازادکردن، ئەمەش دوای تەواوکردنی سەرجەم پێداویستییە یاساییەکان و بە شێوازێک کە بگونجێت لەگەڵ چوارچێوە یاساییە پەسندکراوەکاندا؛ ئەم هەنگاوەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی فەرمانگەکەیە بە ڕاپەڕاندنی ئەرکە پیشەیی و مرۆییەکانی بە بەرزترین ئاستی وردی و بەرپرسیارێتی."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)