🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەسپاکی پەیوەستبوونی عێراق بە تۆڕی دەسەڵاتەکانی ڕێگریکردن لە گەندەڵی (NCPA) ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/03 12:14

بەغداد - INA

دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیوەستبوونی عێراقی بە تۆڕی دەسەڵاتەکانی ڕێگریکردن لە گەندەڵی (NCPA) ڕاگەیاند.

دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەست بووە بە تۆڕی دەسەڵاتەکانی ڕێگریکردن لە گەندەڵی (NCPA)، کە چەندین دەوڵەتی عەرەبی و بیانی لە ئەندامێتیەکەیدا کۆدەکاتەوە"، رونیشیكردەوە: کە "ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتی عێراق وەک نوێنەرایەتی لەلایەن دەستەکەوە لە نێوان دامەزراوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "پەیوەستبوونی بەم تۆڕە، دەستکەوتێکی نیشتمانییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا دێت بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی ئامرازەکانی کاری ڕێگری؛ چونکە ئەمە تۆڕێکی جیهانییە و جێگەی ئەندامێتی و بایەخی دەوڵەتانی جیهانە، ئەمەش لەگەڵ پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا دەگونجێت، بەتایبەتی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".

جەختیشیکردەوە: "ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لەگەڵ دەزگا هاوشێوەکاندا، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییە توندوتۆڵەکان لە بوارەکانی ڕێگریکردن لە گەندەڵی و ڕاوەدووڕانی ئەنجامدەرانی، و گێڕانەوەی ئەو پارانەی کە لە ڕێگەی تاوانەکانی گەندەڵییەوە بەدەستهاتوون".

ئاماژەی بەوەشکرد: "تۆڕی دەسەڵاتەکانی ڕێگریکردن لە گەندەڵی (NCPA)، کە یەکێکە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کە بەشدارە لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی کۆکردنەوەی زانیاری و بەڕێوەبردن و ئاڵوگۆڕکردنی بە شێوەیەکی سیستمی لە نێوان دەسەڵاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، ڕێگە خۆشکەرە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان دەزگا و دامەزراوە تایبەتەکان بە قەدەغەکردنی گەندەڵی و ڕێگریکردن لێی، چونکە چوارچێوەیەک دابین دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی و ئەزموونە سەرکەوتووەکان، سەرەڕای پشتگیریکردنی بنیاتنانی تواناکان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کاری دامەزراوەیی بەپێی پێوەرە هاوچەرخە نێودەوڵەتییەکان".

راشیگەیاند: "پەیوەستبوونی دەستەکە بەم تۆڕە گرنگییەکی تایبەتی هەیە؛ چونکە ڕێگە خۆشکەرە بۆ فراوانکردنی مەودای هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە هاوشێوەکان، و سوودوەرگرتن لە باشترین ئەزموونە جیهانییەکان لە بوارەکانی ڕێگریکردن لە گەندەڵی و بەرزکردنەوەی شەفافییەت، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی ئەدای چاودێری و چەسپاندنی بنەماکانی دەسپاکی لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)