بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ شاری بەیرووت لە ئێستادا ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و ئەو دۆخەی کە لە ناوچەکەدا باڵدەستە.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق دەیەوێت گەشتیارانی ئاگادار بکاتەوە کە گەشتەکانی بۆ شاری بەیرووت لە ئێستادا ڕاگیراون، ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و ئەو دۆخەی کە لە ناوچەکەدا هەیە، وەک پەرۆشییەک بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران".
ئەوەشی خستە ڕوو کە "ئەم ڕێکارانە هاوتەریبن لەگەڵ بڕیار و ڕێنماییەکانی تایبەت بە سەلامەتیی گەشتە ئاسمانییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە حاڵەتی دەرچوونی ڕەزامەندی لەلایەن شانەی قەیرانەکان و لایەنە تایبەتمەندەکانەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق ڕاستەوخۆ دەست دەکاتەوە بە ئەنجامدانی گەشتەکانی بۆ بەیرووت و لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانمانەوە کاتی گەشتەکان ڕادەگەیەنێت".