بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە چەکدارێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی دەشتی نەینەوا دەستگیر بکەن.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەستەکە،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: مەفرەزەیەکی بەشی هەواڵگریی سەر بە لیوای 30 ی حەشدی شەعبی، بە پشت بەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، توانیویانە یەکێک لە چەکدارانی داعش لە یەکێک لە دەروازەکانی دەشتی نەینەوا دەستگیر بکەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراو بووە، و هەروەها دوای تەواوکردنی ڕێکارە سەرەتاییەکان و لێکۆڵینەوەکان،تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەری بگیرێتە بەر.