بەدواداچوون - INA
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: "٢٤ کەشتی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون".
هاوكات دووپاتیکردەوە: جووڵەی گەشتیاری و گواستنەوەی دەریایی لەم ڕێڕەوە دەریاییە ستراتیژییەدا بەردەوامە.