بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، ڕەوشی کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند، و پێشبینی کەشێکی سەقامگیر و جیاوازی لە پلەکانی گەرمیدا کرد.
دەستەکەدا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە،دەڵێت: "سبەی شەممە، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، و ئەگەری بارینی نمەبارانی سووک لە بەشە باکوورییەکانی ناوچەی باکوور هەیە. با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوایی دەبێت و خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەند دەبێت. پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن."
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: "پلەکانی بەرزی گەرما بۆ سبەی شەممە بەم شێوەیە دەبن؛ سلێمانی: 28، دهۆک: 29، هەولێر: 30، نەینەوا: 32، کەرکووک: 33، بەغداد، سەڵاحەددین، ئەنبار، دیالە: 34، کەربەلای پیرۆز: 35، واست، بابل: 36، نەجەفی پیرۆز، زیقار، موسەنا: 37، دیوانییە، بەسرە: 38 پلەی سەدی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش لە ناوچەی باکوور کەمێک دادەبەزن، لە ناوچەی ناوەڕاست چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە، و لە ناوچەی باشووریش کەمێک ڕوو لە بەرزی دەکەن."
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو: "کەشی ڕۆژی دووشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا چەند پلەیەک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە."
راشیگەیاند: "سێشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی سووک لە بەشە ڕۆژهەڵاتییەکانی ناوچەی باکوور، و لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش چەند پلەیەک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن."