🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پیشەسازی ڕایدەگەیەنێت ٢٥ هەزار مەتر سێجا لە کەرەستەی جۆراوجۆری بیناسازی کراونەتە بازاڕەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 14:38

بەغدا ـ INA

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە (٢٥) هەزار مەتر سێجا لە کەرەستەی جۆراوجۆری بیناسازی کراونەتە بازاڕەوە .

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "کۆمپانیای گشتیی بۆ پیشەسازییەکانی بیناسازی کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، ڕایگەیاند کە (٢٥) هەزار مەتر سێجا لە کەرەستەی جۆراوجۆری بیناسازی بەرهەمهێنراو لە بەردەبڕەکانی سەر بە خۆی بازاڕڕێژ کردووە، کە بەردەبڕەکانی نەباعی لە پارێزگای سەلاحەددین، و بەردەبڕەکانی (خان روبع، خیزەر، و رەزازە) لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، سەرەڕای بەردەبڕی ئەبو غار لە پارێزگای موسەننا دەگرێتەوە."

ڕوونیشیکردەوە کە "ئه‌و بڕه‌ی خرانه‌ بازاره‌كانه‌وه‌، پێکهاتوون لە (١٠) هەزار مەتر سێجا زەیخ (لمی بەکۆڵەکەکراو)ی بەرهەمهێنراو لە بەردەبڕی ئەلرەزازە لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، کە بە کوالێتی بەرز و پاکی لە سوێری (خوێ) جیادەکرێتەوە، سەرەڕای (١٥) هەزار مەتر سێجا چەو بە پلەبەندییە جیاوازەکانی، لەگەڵ هەردوو کەرەستەی سبێس و زەیخی شۆراو کە لە بەردەبڕەکانی نەباعی بەرهەمهێنراون."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)