🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەخت لە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/28 22:44

بەغدا - INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت.

ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە نوری کامل مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد لە میانی دیدارەکەدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان گۆڕییەوە، هەروەها باس لە بارودۆخی وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان لە لایەن هێزە نیشتمانییەکانەوە بۆ بە پێکهێنانی حکوومەت و بەتوانکردنی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانی گەشەپێدان، بەشێوەیەک کە خواستەکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)