بەغدا – INA
جاسم بدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرکۆنەی خۆی بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوەیت دەربڕی.
بدێوی ڕایگەیاند: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دەوڵەتی کوەیت دەکەین، جەختیشی کردەوە لە وەستانی وڵاتانی ئەنجومەنەکە لەگەڵ کوەیت لە هەر ڕێکارێکدا کە دەیگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی.