بەغدا - INA
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتی سپارد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابڕانی لایەنی سەربازیی سەرایای سەلام لە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە.
نووسینگەی تایبەت لە نەجەفی ئەشرەف، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: سەید موقتەدا سەدر دەسەڵاتی سپاردووە بە بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەت سەید حەیدەر جابری، ڕاوێژکاری سەربازی ئەبو دوعا عیساوی، یاریدەدەری جیهادی تەحسین حەمیداوی و بەرپرسی البنيان المرصوص (کە ڕێکخراوێکی مەدەنی ڕەوتەکەیە) شێخ محەمەد عەبوودی، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی جیابوونەوەی لایەنی سەربازیی سەرایای سەلام لە ڕەوتەکە لە ماوەی یەک هەفتەدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ڕادەستکردنی تەواوەتی لە جەژنی گەورەی خودا (جەژنی غەدیری پیرۆز) بێت، و تێکەڵکردنی لایەنی مەدەنی لەگەڵ البنيان المرصوص تەواو بکرێت، بە مەرجێک هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان بکەن.
پێشتر سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ڕایگەیاندبوو سەرایای سەلام لە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە دادەبڕێت و دەلکێنرێت بە دەوڵەتەوە ، هەروەها گۆڕینی لایەنە مەدەنییەکانی سەر بە سەرایای بۆ سەر " البنيان المرصوص "، بەبێ هەبوونی هیچ بارەگایەک یان چەک یان پۆشاک یان ناونیشان یان هەر شتێکی دیکە