🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بۆتین: بەهێزییەوە بەشدارین لەو هەوڵانەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی دەدرێن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/28 11:20

بەدواداچوون – INA

ڤلادیمیر بۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەهێزییەوە بەشدارە لەو هەوڵانەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی دەدرێن.

بۆتین ڕایگەیاند: تیرۆر و مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆنترۆڵنەکراوی چەکی ئەتۆمی، هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ سەر هەموو وڵاتان، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵکشانی گرژییەکان لە هەندێک ناوچە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.

هەروەها وتی: ڕووسیا بەهێزییەوە بەشدارە لەو هەوڵانەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی دەدرێن، داوای هەماهەنگییەکی تا دەکرێت نزیک کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی بە شێوەیەکی گشتگیر.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)