🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری تەندروستی جەخت لە بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە ٢٤ کاتژمێری دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/27 20:26

بەغداد- INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی، جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لە شەو و ڕۆژدا.

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەبدولحسێن موسەوی وەزیری تەندروستی، لە ماوەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە نەخۆشخانەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار لە بەغداد ئەنجامدا".

رونیشیكردەوە: "وەزیر لە ماوەی پشووی جەژندا، سەردانی نەخۆشخانەی کیندی لە بەغداد کردووە".

لەم چوارچێوەیەدا، موسەوی جەختی لەسەر "بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە شێوەی شەو و ڕۆژ" کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)