🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاسایشی نیشتمانی سەرپێچییەک بۆ قاچاخچێتی نەوت لە بەسرە ئاشكرا دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/26 15:38

بەغداد - INA

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پووچەڵکردنەوەی پڕۆسەیەکی ڕێکخراوی قاچاخچێتی نەوتی خاوی لە پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند، ئەمەش دوای بەدواداچوونی هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندییە دادوەرییەکان.

دەزگاکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "مەفرەزەکانی توانیویانە دەست بەسەر پڕۆسەیەکی قاچاخچێتیدا بگرن لەسەر ڕێگای خێرای نێوان بەسرە و زیقار، ئەمەش دوای ئاشکراکردنی سەرپێچییەکی نەوتی کە خۆی لە لوولەیەکی (بۆری) پەستاناوی بنپێکراودا دەبینییەوە بە درێژایی (٥٠٠) مەتر، کە ڕایکێشابوو بۆ سەر لوولە گواستنەوە سەرەکەییەکەی نەوتی خاو، بە مەبەستی دزینی نەوت و قاچاخچێتی پێکردنی".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەش کردووە: "هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی پڕۆسەکەدا دەستیان بەسەر دوو تانکەردا گرتووە، کە دانەیەکیان لە کاتی هەوڵی ڕاکردنیدا بارکراو بووە بە نەوتی خاو، لەکاتێکدا تانکەرەکەی تر بەتاڵ بووە و ئامادەکراوە بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتە قاچاخەکە".

ئەوەشی خستە ڕوو کە "سەرجەم دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)