🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان: ستراتیژییەکی هەمەلایەنە بۆ ئاسانکاری بازرگانی و پاراستنی ئابووری نیشتمانی جێبەجێ دەکەین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 22:11

بەغدا –INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عومەر وائلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق،ڕایگەیاند : بەهۆی تووندوتۆڵکردنی ڕێکارە چاودێرییەکان و بەهێزکردنی کۆنترۆڵکردنی مەیدانی، دیاردەی قاچاخچێتی لە دەروازەکان ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی داهاتەکان هەبووە.

وائلی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی دەروازەکان ڕووبەڕووی هەوڵەکانی قاچاخچێتی بە شێوازی جیاواز دەبنەوە، بەڵام بە گرتنەبەری ڕێکاری تووند، ئەو هەوڵانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،جەختی کردەوە کە دەستەکە کۆمەڵێک میکانیزمی بۆ سنووردارکردنی قاچاخچێتی پەسەند کردووە،دیارترینیان بریتییە لە ڕێکارەکان،و کاراکردنی سیستەمی چاودێری و کامێراکانی چاودێری، هەروەها چڕکردنەوەی وردبینی و پشکنینەکان.

ئاماژەی بەوەشدا کە : تەواوکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردن و یەکخستنی ڕێکارەکان و کاراکردنی پەنجەرەی تاک،ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان و خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەکاندا هەبووە، ئەمەش ستراتیژییەکی هەمەلایەنەیە بۆ هاوسەنگکردن لە نێوان ئاسانکاری بازرگانی و پاراستنی ئابووری نیشتمان.

سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان،وائلی،ئاماژەی بەوە کرد : هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە لە ڕووی بەڕێوەبردنی دەروازەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕێکار و چاودێرییەکان.

ووتیشی : ئێمە دەروازە سنوورییەکان بە بەشێک لە سەروەری ئابووری دەوڵەت دەبینین و هەوڵەکان بۆ یەکخستنی تەواوەتی ڕێکارە گومرگییەکان لە سەرجەم دەروازەکانی عێراقدا

وائلی ، هۆشداریدا لەوەی کە قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان،و چەک،و کاڵا قەدەغەکراوەکان، مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری.

راشیگەیاند : دەستەکە بە تووندی ڕووبەڕووی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە دەبێتەوە، و ئەو کەسانەی تێوەگلابن بە قاچاخچێتی،و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە کە بریتین لە غەرامەی دارایی،و دەستبەسەرداگرتنی کاڵاکان و ئۆتۆمبێلەکان، و ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم دادگا.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد : بەهێزکردنی کاری هەواڵگری و بەکارهێنانی ئامێری پشکنینی مۆدێرن و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پابەندبوون بە یاسا و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە دەروازە سنوورییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)