🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی سەپاند بەسەر کەسێک کە خۆی بە دادوەر ناساندووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/24 12:08

بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە خۆی بە دادوەر ناساندبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای بەندکردنی توندی بۆ ماوەی 4 ساڵ بەسەر کەسێکدا سەپاند کە بە تاوانی خۆناساندن بە پلەیەکی فەرمی گشتی تاوانبار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە : تاوانبارەکە خۆی بە دادوەر و فەرمانبەری دەستەی دەستپاکی ناساندووە بە مەبەستی دەستکەوتنی پارە ، و سزاکەش بەپێی بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 160ی ساڵی 1983 بڕگەی یەکەم / 1 و 2 بەسەریدا سەپێنراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)