🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

موسەوی و بارزانی جەخت لەسەر پێویستی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلاكردنەوەی وەزارەتە تەواو نەركراوەكان دەكەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/23 16:59

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی نزیكبوونەوەی نیشتمانی، عەبدولحسێن موسەوی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، جەختیان لەسەر پێویستی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و یەكلاكردنەوەی ئەو پۆرتفۆلیۆیانەی كە ماونەتەوە بەخێرایی كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نزیكبوونەوەی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانیی نزیكبوونەوە، عەبدولحوسێن موسەوی، پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بەیاوەری فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكان لەسەر دیمەنە نیشتمانی و هەرێمییەكان كردووە، هەروەها گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكاندا، هاوكات جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش بۆ ئەوەی حكومەتی نوێ بتوانێت بەرنامە وزارییەكەی بە شێوەیەك جێبەجێبكات كە خواستی هەموو عێراقییەكان بەدیبهێنێت.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و چارەسەركردنی وەزارەتە تەواو نەركراوەكان ماوەتەوە بە خێرایی كردەوە، ئاماژەیان بە گرنگی بەردەوامكردنی گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان هەموو هاوبەشەكاندا كرد، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی سەقامگیری سیاسی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)