یاریگا – هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانیی یانەی بارسێلۆنا، لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی خۆیدا بۆ وەرزی 2025-2026، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایا، جەختی لەسەر ئامانجە گەورەکانی یانەکەی کردەوە و ستایشی پێپ گواردیۆلاشی کرد. ئەم یارییە کۆتایی بە وەرزێک دەهێنێت کە تێیدا بارسا پێشوەختە نازناوی لالیگای یەکلایی کردووەتەوە. فلیک رایگەیاند کە سەرەڕای بردنەوەی نازناوەکە، دەیانەوێت …