یاریگا- هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بڕیاریداوە ئامێری تایبەت بۆ ساردکردنەوەی ناولەپی دەست بۆ رووبەڕووبوونەوەی پلەی گەرمای بەرز لە ئەمریکا لە کاتی یارییەکانی مۆندیالدا بەكاربهێنێت. کەشوهەوای گەرم و شێدار چاوەڕوان دەکرێت لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا هەبێت، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەلایەنی کەمەوە سێیەکی یارییەکانی مۆندیال لە پلەی گەرمییەکدا بەڕێوەدەچن کە لە 26 پلەی سەدی تێدەپەڕێت. رۆژی سێشەممەی رابردوو، …