بەغداد – INA
سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە پەرۆشیی حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە پارێزگاری کەربەلای پیرۆز نەسیف جاسم خەتابی کرد".
راشیگەیاند: "سەرۆک وەزیران لە میانەی دیدارەکەدا، لە کۆی بارودۆخی پارێزگاکە و پلان و بەرنامە تایبەتەکان بە گەشەپێدانی کەرتی خزمەتگوزاری و ژێرخان ئاگادار كرایەوە لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی، بەو شێوەیەی کە لەگەڵ گرنگیی پارێزگاکە و پێگەی ئاینی و شارستانییدا دەگونجێت".
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە "پەرۆشیی حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە؛ ئەمەش بە مەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە کار بۆ باشترکردنی باری پارێزگاکە و گەشەپێدانی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابوورییەکەی دەکەن".