🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەعرەجی و حسێن جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی ڕێڕەوی کرانەوە بەڕووی وڵاتانی خوشک و دۆستدا دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/04 20:35

بەغدا - INA

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لەسەر پێویستیی پشتگیریکردن و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و بەهێزکردنی ڕێڕەوی کرانەوە بەڕووی وڵاتانی خوشک و دۆستدا.

ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخ و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانمان لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.

زیاتر وتی: جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی پشتگیریکردن و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق، لە ڕێگەی بەهێزکردنی ڕێڕەوی کرانەوە بەڕووی وڵاتانی خوشک و دۆستدا، کە لە کارنامەی حکومەتدا جێگیر کراوە.

بەپێی پۆستەکە، هەردوولا ستایشی هەوڵە نائاسایییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیان کرد لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق، بەگوێرەی بنەمای هاوسەنگی کە لە هەڵوێستە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراقدا ڕەنگی داوەتەوە بەرامبەر بەو تەحەددی و ململانێیانەی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیانەوە دەبینن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)