🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بە نیازی چاکەوە دانوستان دەکەین و دەبێت ئەمریکا جدیبوونی خۆی لە دانوستانەکاندا بسەلمێنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/20 21:47

بەدواداچوون - INA

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: بە نیازی چاکەوە دانوستان دەکات، هەروەها ڕایگەیاند: دەبێت لایەنی ئەمریکی جدییەتی خۆی لە دانوستانەکاندا بسەلمێنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقایی، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "گۆڕینەوەی نامەکان لە نێوان تاران و واشنتن لەسەر بنەمای دەقە ئێرانییەکە کە لە ١٤ بەند پێکهاتووە، بەردەوامە".

وتیشی: "ئێمە بە نیازی چاکەوە دانوستان دەکەین و دەبێت لایەنی ئەمریکی ڕژدیی خۆی لە دانوستانەکاندا بسەلمێنێت"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ ئێران بۆ ئاسانکارییە لە گۆڕینەوەی نامەکاندا".

راشیگەیاند: "لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگە لە سەرجەم بەرەکاندا بەتایبەتی لە لوبنان"، وتیشی: "ئەگەر لایەنی بەرامبەر سوور بێت لەسەر داواکارییە زیادەڕۆکانی، ئەوا دەکرێت بگوترێت دپلۆماسییەت ئەنجامەکانی بەدەست نەهێناوە".

بەقایی سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە "گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕە و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)