🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادوەر زێدان و شوانی تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی داد دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/18 12:11

بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ وەزیری داد خالید شوانی، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی دادیان تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە وەزیری داد خالید شوانی کرد، و لە سەرەتای دیدارەکەدا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، پیرۆزبایی لێکرد".

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، هەردوولا باسیان لە "ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی داد" کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)