🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: ئەمڕۆ لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا چەند تەقاندنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو ئەنجام دەدرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 11:08

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،رایگەیاند کە چەند تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجام دەدرێت.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: چەند تەقاندنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لەلایەن تیمە ئەمنییە تایبەتمەندەکانەوە بۆ پاشماوەی جەنگ لە کاتژمێر (9:30ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ)ی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 17ی ئایاری 2026 لە دەوروبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕۆژئاوای پایتەخت ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویست بوو ئاگادارتان بکەینەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)