یاریگا – یانەی ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی دەربارەی ئەو کۆنسێرتانە بڵاوکردەوە کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دراون، کە بابەتەکە لەژێر لێکۆڵینەوەی یاساییدا بووە. یانەکە رایگەیاند کە “لە کەیسی کۆنسێرتەکانی بێرنابیۆدا دادگا لە بەرژەوەندیی ریال مەدرید بڕیاریدا”. مەدرید لە بەیاننامەکەدا روونی کردەوە کە دادگای تێهەڵچوونەوەی مەدرید، بەتایبەت بەشی 3، ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا بە تەواوی …