یاریگا – یانەی بارسێلۆنا بە تەواوی سەرقاڵی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێزی ئەرجەنتینییە، کە وەکوو بەربژێری یەکەم دەستنیشانکراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی بەهۆی رۆیشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییەوە لە هێڵی پێشەوەی یانەکەدا دروستبووە. بلاوگرانا پێویستی بە هێرشبەرێکە کە دەستەبەری کردنی 30 گۆڵ لە وەرزێکدا بکات؛ ئەوە تێکڕای گۆڵەکانی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بوو و یانەکە پێیان وایە ئالڤارێز دەتوانێت ئەم …