🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ: پێویستە پێشێلکارییەکانی ڕژێمی پێشوو دۆکیۆمێنت بکرێن بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەیان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/13 18:44

بەغداد – INA – محەمەد تاڵبی

ڕاوێژکاری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەعد عەبدەلی، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە: قەبارەی ئەو پێشێلکاریانەی ڕژێمی پێشوو ئەنجامی داون، هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراقی بە هەموو ئایین و نەتەوە و مەزهەبەکانییەوە گرتووەتەوە، هاوکات ئاماژەی بە هەوڵەکان دا بۆ گۆڕینی (شوعبە پێنج) بۆ مۆزەخانەیەک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو.

عەبدەلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: "لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەی (بیرەوەری نەتەوە)"، ڕوونیشیکردەوە: "ئامانجی پڕۆژەکە سوكایەتیكردن بە ڕژێمی پێشوو نییە، بەڵکو ناساندنی قەبارەی ئەو پێشێلکاریانەیە کە ڕوویان داوە بە نەوە نوێیەکان، بۆ دەستەبەرکردنی دووبارەنەبوونەوەیان لە داهاتوودا لەژێر هەر بارودۆخێکدا بێت."

وتیشی: "کۆمیسیۆن سەردانی چەندین وڵاتی کردووە و مۆزەخانەکانی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانی ڕژێمە سەرکوتکەرەکانی بینیوە،" جەختیشی کردەوە کە "دۆکیۆمێنتکردن ئامانجی دەرخستنی ڕاستییەکان و چەسپاندنی کولتووری مافەکانی مرۆڤە."

ئاماژەی بەوەش دا: "کۆمیسیۆن هەوڵ دەدات بارەگای (شوعبە پێنج) لە کازمییە بگۆڕێت بۆ مۆزەخانەیەک کە پێشێلکارییەکانی ڕژێمی پێشوو دۆکیۆمێنت بکات،" ئاماژەی بەوەشکرد: "دەکرێت هەر زیندانێکی تاکەکەسی تەرخان بکرێت بۆ نمایشکردنی چیرۆکێکی قوربانیان و پێشێلکارییەکان، لەوانە کێشەی کوردە فەیلییەکان، لەسێدارەدانی بازرگانەکان، ڕاپەڕینی شەعبانییە و چەندین کەیسی تر."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)