🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وتەبێژی حکومەت: عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە و بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەیلولی داهاتوودا کۆتایی دێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/05 22:05

بەغدا – INA

ئەمڕۆ هەینی، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەت، جەختی کردەوە کە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە و دەسەڵاتی باڵای بە سەر ناوخۆ هەیە ، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئەیلولی 2026 بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت.

عەبوودی، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ "عێراقییە هەواڵی" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: عەلی فالح زەیدی ، سەرۆک وەزیران ، بەرنامەیەکی وزاری ڕوونی پێشکەش کردووە کە بەهێزکردنی سەروەریی نیشتمانی لە پێشەنگیەتی.

ڕوونیشیکردەوە : کە کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا، هێڵی دەستپێکی حکومەت پێکدەهێنن.

هەروەک وتی: کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت لە پێشەنگی بەرنامەی وزاری حکومەتی سەرۆک وەزیراندایە، و جەختیشی کردەوە کە وەڵامدانەوەی هێزە نیشتمانییەکان بۆ دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک بۆ هەمووان بووەتە دیاردەیەکی ڕوون.

ئاماژەی بەوەشدا : کە گرنگیی کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت ئەوەیە کە بە ئاراستەی سیاسی بەڕێوە نەبرێت.

ئاماژەشی بەوە کرد : کە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە،و

جەختیشی کردەوە لە ئەیلولی 2026 کۆتایی بەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دێت لە عێراق.

سەبارەت بە دۆسیەی وێستگەکانی سووتەمەنی، عەبوودی، جەختی کردەوە کە سەرۆک وەزیران بە شێوەیەکی کەسی چاودێری دۆسیەی وێستگەکانی سووتەمەنی دەکات و وێستگەکان بە بەنزین دابین دەکرێن.

سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان،عەبوودی،ڕوونیکردەوە : کە مووچە دڵنیایی پێدراوە، و سەرۆک وەزیران لە پێشووترەکانی جیاوازە چونکە لە مەیدانی کارەوە هاتووە و وردەکاریی جوڵە ئابوورییەکان دەزانێت.

راشیگەیاند : کە هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان یەکێکە لە گرنگترین فاکتەرەکانی ئەدای دامەزراوەیی، و بە شێوازێکی زانستی ورد ئەنجام دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)