🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هێزەکانی سنوور: 3 هەوڵی بەقاچاخبردنی نیو ملیۆن حەبی هۆشبەر لە ڕۆژئاوای ئەنبار پووچەڵدەكرێنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/13 18:08

بەغداد - INA

فەرماندەیی هێزەکانی سنوور، ئەمڕۆ چوارشەممە، پووچەڵکردنەوەی سێ هەوڵی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەری لە ڕێگەی باڵۆنی هەواییەوە ڕاگەیاند، کە نزیکەی نیو ملیۆن حەبی هۆشبەریان لە ڕۆژئاوای ئەنبار هەڵگرتبوو.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "توانراوە سێ هەوڵی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی باڵۆنی هەواییەوە لەسەر شریتی سنووری نێودەوڵەتی عێراق لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار پووچەڵ بکرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد: "مەفرەزەکانی فەوجی چوارەم لە لیوای پێنجی سنوور، فەوجی یەکەم لە لیوای شەشی سنوور و فەوجی دووەم لە لیوای دوازدەی سنوور، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیادا، توانیویانە لە ڕێگەی کامێرا گەرمبینەکانەوە باڵۆنە هەواییەکان بدۆزنەوە و مامەڵەیان لەگەڵ بکەن و بیانهێننە خوارەوە، ئەمەش دوای بەدواداچوونی مەیدانی."

هەروەها وتی: "ئۆپراسیۆنەکان بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی (479) هەزار حەبی هۆشبەر، بە کێشی گشتی (87) کیلۆگرام، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ببرێنە ناو وڵاتەوە، و کۆنووسی یاساییان بۆ ڕێکخراوە و ڕێکارە پێویستەکان بەرامبەر دەستبەسەرداگیراوەکان گیرانەبەر."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)