🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی جەخت لەسەر گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/11 22:50

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، جەختی لەسەر گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی تەقەدوم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی ئەنجومەن و ئەندامانی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئەنجامدا، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان کرا و جەخت لەسەر گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرایەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی وەرەقەی ڕێککەوتنی سیاسی و کارنامەی وەزاری کرا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)