بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، هەریەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، گرنگی پەلەکردن لە تەواوکردنی پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیرانیان لە چوارچێوەی ئەو ماوە دەستوورییەی دیاریکراوە، تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتی دادوەریدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار کرد و ژمارەیەک پرسی یاسایی لەگەڵدا تاوتوێ کرد".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لە "گرنگی پەلەکردن لە تەواوکردنی پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران کرد لە چوارچێوەی ئەو ماوە دەستوورییەی کە ماددەی (76/ دووەم) لە دەستوور دیاری کردووە".